Beauty pharmacy

Beauty pharmacy

Share

drug

Photos from Beauty pharmacy's post 29/04/2023

Photos from Beauty pharmacy's post 29/04/2023
29/04/2023
29/04/2023

28/04/2023

فۆڵومان بکەن بۆی هەمیشە پڕ زانیاریبن 😘😍🙈💋💎 #جوانکاری

24/04/2022

سڵاو بۆ هەموو لایەك 💐💐

بەڕێزان گرفتەكانی قژ و كیشەی هەڵوەرینی قژ یەكێكە لە باوترین كێشەكان كە خانمان ڕووبەڕووی ئەبن لە قۆناغێك لە قۆناغەكانی ژیان و زۆر پیی بێزار ئەبین ...

خانمان ئاساییە ئەگەر ڕۆژانە ٥٠-١٠٠ تاڵ لە قژمان بكەوێت و بۆ ئەوانەی قژیان درێژە تا ١٥٠ تاڵیش بە ئاسایی دادەنێین ....

ئەگەر قژ وەرینت لەو ڕێژەیە زیاترە و تێبینی دەكەیت قژت تەنك بووە ئەو كاتە پێوویستە بو دوای چارەسەری گوونجاو بگەڕێیت بۆ قژت ..
هۆكارەكانی هەڵوەرینی قژ بە گشتی ئەمانەن :

🌟تەنگژەی دەروونی و دڵە ڕاوكێ و نائارامی دەروونی ( زۆر بە داخەوە وەك ئەم باروودۆخەی ئێستا )

🌟 منداڵ بوون چی بە سرووشتی یان نەشتەرگەری ،پاش ٣ مانگ لە لەدایك بوونی منداڵەكەت چاوەڕێی ئەوە بكە قژت دەست بكات بە هەڵوەرین.

🌟نەشتەرگەری گەورە ،نەخۆشیەكی قورس كە تایەكی بەهێزی لەگەڵ بێت پاش ٣ مانگ قژ دەست دەكات بە هەڵوەرین .

🌟گرفتەكانی غودەی دەرەقی ،چی كەم بوون یان زیاد بوونی هۆرمۆنەكانی غودە ئەبێتە هۆی قژ ڕووتانەوە .

🌟تێكچوونی هۆرمۆن و زیاد بوونی هۆرمۆنی شیر ،كیسی هێلكەدان ،زیاد بوونی هۆرمۆنی نێرینە ،لەم كاتەدا گرفتی تری وەك زیاد بوونی مووی چەناگە و سمێڵ و سنگ و تێكچوونی سووڕی مانگانە .

🌟كەم بوونەوەی رێژەی ئاسن ،ڤیتامین د ،ب١٢،ب٦،كالسیۆم،فۆلیك ئەسید،زینك،ڕێژەی شەكر لە خوێن ..

🌟وەرگرتنی چارەسەری كیمیایی .

🌟نەخۆشی پێست وەك دەردە ڕێوی ،گوورگە سوورە .

🌟زۆر بەكارهێنانی بۆیاخی قژ و ووشك كەرەوە و مەوادی كیمیاوی بەهیز .

🌟هۆكاری بۆماوەیی كە زۆر جار ئەم جۆرە لەگەڵ گرفتی هۆرمۆنی دەبێت ..

⭐️⭐️چارەسەر ی قژ هەڵوەرین بە چارەسەری ئەو گرفتە دەبێت كە هۆكاری درووست بوونی هەڵوەرینە و ئەبێت ئێوەی خانمان باش بزانن چارەسەری هەڵوەرینی قژ سەبر و چاوەڕێ كردنی ئەوێت و لانی كەم پاش ٣ مانگ لە دەست پێ كردنی چارەسەر ئەنجامەكەی دەبینین و قژەكە دەست دەكاتەوە بە گەشە .

ئێستا ڕێگەی نوێیش هەیە بۆ یارمەتی دانی چارەسەر ،وەك میزۆ و پلازمای خوێن كە بە دەرزی بچووك لە پیستی قژەكە دەدرێت و زۆر مادەی بەسوودی تێدایە بۆ گەشەی قژ .

هەر بە خۆشی بمێنن ..

24/04/2022

سڵاو بەڕێزان ...
ئەمرۆ ئەمەوێت بە زمانێكی سادە باسی زیپكە و هۆكارەكانی وچارەسەری بكەم ...
كاتێك ئەو دەرچەیەی كە ڕژێنی چەوری و موو دەگەیەنێتە سەر ڕووی پێست دەگیرێت و چەوری لە ناو چەوریە ڕژێنەكان كۆ دەبێتەوە گرێی یاخود قنچكەیەك لە بن پێست درووست دەكات ،كە بە شێوەی زیوانی ڕەش یان سپی دەردەكەوێت ...ئەم گیرانی دەرچەی ڕژێینی چەوری و موو وا دەكات جۆرێك بەكتیریا كە لە ناو یەكەی موو و ڕژێنە چەوری هەیە زیاد بكات و ببێتە هۆی هەوكردنی بنی موو و ڕژێنە چەوریەكان و لە ئەنجامدا زیپكە ...
زیپكە بە زۆری لە هەرزەكاردا زۆرە بە هۆی گۆڕانكاری هۆرمۆنەكان و ئەو هۆرمۆنانەیش ڕاستەوخۆ كاریگەریان لە سەر یەكەی موو و ڕژێنی چەوری هەیە و ئەبنە هۆی زیاد بوونی دەردانی چەوری وهەلی درووست بوونی زیپكە زیاد دەكات ..
بۆ ڕێگری لە زیپكە ئەبێت نەهێڵین سێ هۆكاری درووست بوونی زیپكە یەكبگرن ( گیرانی دەرچەی موو و ڕژێنی چەوری ،زیاد بوونی دەردانی چەوری ،گەشەی بەكتریا ) ...
باشترین و ئاسانترین ڕێگر پاك كردنەوەی ڕووخسارە بە پاك كەرەوەی تایبەت ، نابێت بهێڵین دەرچەی ڕژێنی چەوری بگیرێت .

ڕێگری دووەم كەم كرنەوە و ڕێكخستنی دەردانی چەوریە لە چەوریە ڕژێنەكان بە كرێمی تایبەت و گۆڕینی شێوازی خواردن ”كەم كردنەوەی چەوری ڕووەكی (گوڵەبەڕۆژە) ،كەم كردنەوەی شیرینی”...

ئەگەر ئەو دوو هۆكارەی یەكەم كۆنتڕۆڵ نەكرێن و دەرچەی چەوریە ڕژێن بگیرێت و چەوری لە یەكەی موو و چەوریە ڕژێن كۆ ببێتەوە بێگوومان ئەبێتە دۆخێكی لەبار بۆ زیاد بوونی بەكتریا و هەوكردنی بنی موو و چەوریە ڕژێن و زیپكەی هەوكردوو درووست ئەبێت ،ئەو كات ئەبێت پزیشكە پسپۆرەكەت چارەسەری دژە بەكتریای تایبەتت بۆ دابنێت ،یان زۆر جار چارەسەری بەهێز تر هەیە كە دەردانی ڕژێنی چەوری زۆر كەم دەكات و پێست ووشك دەكات بۆ ماوەیەك ...
ئەگەر هۆكاری زیپكە تێكچوون و كاریگەری هۆرمۆن بێت (گرفتی وەك كیسی هێلكەدان لە خانمان هەبێت) ئەو كات ئەبێت كاری هۆرمۆنەكان ڕێكبخرێن و چارەسەری تایبەت بە هۆرمۆن وەربگیرێت beauty19

Want your business to be the top-listed Beauty Salon in As Sulaymaniyah?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Telephone

Website

Address

As Sulaymaniyah