Zanyari tandrusti
زانیاری تەندروستی
31/03/2021
٢٠٠ کەس دووای وەرگرتنی ڤاکسین تووشی کۆرۆنا بوون
ئامادەکردنی: ئەردەڵان عبدالحميد
ماستەر لە مۆلیکیولەر بایۆلۆجی و مایکرۆبایۆلۆجی
بەپێی زانیاری ئاژانسی تەندروستی گشتی سوید لەسەر کاریگەری کوتان لە دانیشتواندا، ٢٠٠ کەس پاش دوو هەفتە لە دووەم ژەمە کوتانی کۆڤید-١٩ تووشی نەخۆشی کۆڤید -١٩ بوون ئەمەش لە سەدا ٠.٠٧ ی کۆی گشتی حاڵەتەکانی کۆڤید-١٩ یە لە دوای نۆبەی ساڵەوە لە سووید، وە ٠.٠٦٪ هەموو ئەو کەسانەی بە دوو ژەم کوتراون دژی کۆرۆنا. ئەمەش مانای وایە کە ڤاکسینەکە پارێزگارییەکی باش دەستەبەر دەکات.
هیچ ڤاکسینێک پارێزگاری لە ١٠٠٪ دابین ناکات، وە تووشبوون بە نەخۆشی لە دووای هەموو جۆرەکانی ڤاکسین روودەدات.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە ، کوتان دژی کۆڤید-١٩ پارێزگاری باش لە دژی نەخۆشی کۆرۆنا دابین دەکات ، ئەوانەی توش بوون چاوەروان ناکرێت نیشانەی زۆر سەخت لێیان سەرهەڵبدات یان پێویستیان بە چاودێری پزیشکی چر هەبێت.
بە گشتی ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن سوێدێ بە یەک ژەم کوتراون وە نزیکەی ٤٣٠ هەزار بە دوو ژەم کوتراون. دەرکەوتوە کە نزیکەی ٦ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون دوای وەرگرتنی ژەمی یەکەم کە نزیکەی ٤ هەزار یان تووشی نەخۆشی بوون بەماوەیەکی کەم پاش کوتان پێش ئەوەی جەستەیان کاتی هەبێت بۆ دروستکردنی پاراستنێک .
ئاندرز تێگنێڵ لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت رێژەی تووشبوون لە دووای وەرگرنتی ڤاکسین کۆرۆنا رێژەیەکی سروشتی و چاوەڕوان کراوە.
هاوکات لە ئامارەکانی دەستگەی تەندرووستیی گشتی سوویدی دەرکەوتووە کە تووشبوون بە کۆرۆنا لە خانەکانی چاودێریی بەساڵاچووان بە لەسەدا ٦٩ کەمی کردووە ئەمەش یەکەم نیشانەی کاریگەریی ڤاکسینی کۆرۆنایە وە هەروەها ژمارەی مردنیش بەراورد بە پێشبینییەکان زۆر خێراتر لە کەمبوونەوەدایە.
لە ئاستی جیهانیشدا لە ئیسرائیل نیشانەی کاریگەریی ڤاکسینەکە لەسەر ٦٠٠ هەزار کەس دەرکوتووە کە ڕێژەی تووشبوون لە نێویاندا بە لەسەدا ٩٤ کەمی کردووە
بە وتەی بەرپرسانی تەندروستی گشتی سووید دەکرێت دووای کوتان دژی کۆرۆنا تووشی نەخۆشی ببێت و هێشتا گومان هەیە لەوەی ئایا کوتانی خەڵک دەتوانێت زیاتر رێگر بێت لە بڵاوبوونەیەی کۆرۆنا ، گرنگە هەموو لایەک بەردەوام بن لە جێ بەچی کردنی ڕاسپاردەکان بۆ خۆپاراستن دژی نەخۆشی کۆڤید -١٩.
17/01/2021
مەترسی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر بەساڵاچواندا
ئامادەکردنی: ئەردەڵان عبدالحميد
ماستەر لە مۆلیکیولەر بایۆلۆجی و مایکرۆبایۆلۆجی
ئاسایییە دوای کوتان هەندێک کاردانەوەی لاوەکی هەبێت: ووەك سوربوونەوە، ئاوسان یان ئازار لە شوێنی دەرزی لێدانەکە . بە گشتیش هەست بە ماندووبوون، تا و سەرئێشە دەکەیت لە سێ ڕۆژی یەکەمی دوای کوتانەکە، ئەم نیشانانە کاردانەوەی ئاسایی ڤاکسینەکانن پاش چەند ڕۆژێک نامێنن . ئەم کاردانەوانە وا نیشان دەدات کە ڤاکسینەکە کار دەکات و دەبێتە هۆی وروژاندنی کۆئەندامی بەرگری لەش و دژە تەن دروست دەکات لە دژی ڤایرۆسەکان .
بۆ پەتای کۆرۆنا چەند جۆرە ڤاکسینیک درووست کراوە ووەك ڤاکسینی بایۆئێن تیچ-فایزەر(BioNTech-Pfizer)، مۆدێڕنا (Moderna)، ئەسترازێنێکا (AstraZeneca)، ڤاکسینی چینی و ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی ڕووسی (Russian Sputnik V vaccines) کە هەریەکایان کاردانەوەی تایبەتی خۆی هەیە.
بەپێی ئاژانسی پزیشکی نەرویجی ٢٣ به ساڵاچووی نه رویژ دوای وه رگرتنی ڤاکسینی فایزەر گیانیان له ده ستداوە، ١٣ یان توێکاریان بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە کاریگەرییە لاوەکیان بوونەتە هۆی مردنیان.
هەروەها، ئاماژەیان دا کە ئەم کاردانەوە لاوەکیانە باوەو لە نەخۆشە گەنجەکاندا و مەترسیدار نین. هەر بۆیە تەندروستی گشتی نەرویجی ڕێنمایی کوتانی کۆڤید ١٩ ی نوێکردەوە بە ڕاوێژی وردتر لەسەر کوتانی بەساڵاچوواندا. ئەمەش مانای وایە کە ئێستا پزیشکەکان کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینەکە لە نەخۆشە بەتەمەنەکان هەڵدەسەنگین دووای ئەیان کوتن.
هەروەها پەیمانگای پۆل ئیرلیچ لە ئەڵمانیا رایگەیاند کە ١٠ کەس مردوون لە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی فایزەر بە ماوەیەکی کورت.
کۆمپانیای ڤایزەر رایگەیاند کە تاقیکردنەوەکانیان ئەو نەخۆشانەی تێدا نەبووە کە نەخۆشی ناجێگیر و گەورەیان هەیە ، هەروەها چەند بەشداربوویەکی کەمی تێدا بووە کە تەمەنیان لە سەروی ٨٥ ساڵ بوو بێت.
جەند زانیاریکی کورت لەسەر جۆری ڤاکسین کۆرۆنا و کاریگەریە لاوەکیەکانیان
ڤاکسینی بایۆنتێک فایزەر
ئەم ڤاکسینە لە لایەن کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا و ئەمریکا پەرەی پێدراوە، لە قۆناغی پەسەند کردندا هیچ کاریگەریەکی جدی نەبووە بەڵام لە ئێستا بە ڕێژەیەکی زۆرکەم دەبێتە هۆی مردنی بەتەمەنەکان کە نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە.
ئەم جۆرە ڤاکسینە mRNA ڤایرۆسەکەی تێدایە بۆیە چەند نەخۆشێک دوای کوتان ڕاستەوخۆ کاردانەوەی هەستیاری توندیان بۆ درووستبووە .
ڤاکسینی مۆدێڕنا
لە بنەمادا هاوشێوەی ڤاکسینی ڤایزەرە. لە کاتی تاقیکردنەوە پزیشکییەکان کوتانەکە کاردانەوەی ئاسایی هەبووە لە جەند رۆژێکدا نەماون. بەڵام چەند نەخۆشێک تووشی هەستیاری بوون و ژمارەیەکی زۆر کەم لەم کەسانە توشی ئیفلیجی دەماری دەم بوون . ئەم ڤاکسینەش mRNA ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدایە کە بە نانۆ لیپید لکاوە.
ڤاکسینی ئەسترازێنێکا
لە کۆمپانیای ئەسترازێنیکا -ی بەریتانی سویدی درووست کراوە. تەنیا کاردانەوەی نموونەیی کوتان هەیە وەک ئازار لە شوێنی دەرزی لێدان ، ئازاری ماسولکەکان ، سەرئێشە و هیلاکی. کاردانەوەکانی زۆر کەمترە لە کەسانی بەتەمەندا .
ڤاکسینی سپۆتانیک ڤی ڕووسی
ئەم ڤاکسینە لە ڕووسیا بەرهەمدەهێندرێت، دوو ئەدێنۆڤایرۆسی دەستکاریکراوی جیاواز rAd26-S و rAd5-S بەکاردێنێت بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای. بەپێی وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ، تەنیا کاردانەوە ئاسایی کوتان ، وەک سەرئێشە، تا، تا ئێستا تۆمارکراون .
زانایان کە پێداچوونەوەی توێژینەوەکانی ئەم ڤاکسینە دەکەن، نیگەرانن لە دەستکاریکردنی داتاکانی دەرئەنجامی ئەم کوتانە هەیە بۆیە لە زۆربەی ووڵاتاندا باند کراوە.
ڤاکسینی چینی
لە وڵاتی چین بەرهەم دەهێندرێت. ڤایرۆسی کۆرۆنای ناچالاک بەکاردەهێنن بۆ کۆتان. بەدڵنیاییەوە بناغەی پتەوی هەیە لە سەلامەتیدا بە بەراود لەگەڵ جۆرەکانی تری ڤاکسین کە mRNA بە کار دەهێنن.
ئەگەر پێویست بکات بەراوردێک بکرێت، ئەوا ڤاکسینی ناچالاککراو ەکەی چین دەیان ساڵی تاقیکردنەوەی پزیشکی لەسەرکراوە لە زۆربەی نەخۆشیەکانی تری ڤایرۆسی ئەم ڕێگایە بەکەار دەهێندرێت بەڵام ئەمە یەکەمجارە تەکنەلۆژیای mRNA بەسەر ڤاکسینەکەدا جێبەجێ بکرێت . ئەم بەرزکردنەوەیە گەورەیەی ڤاکسینی ( Pfizer ) پرۆسێسی بەردەوامی تاقیکردنەوەی قەبارە فراوانە لەسەر مرۆڤ
Novavax, Sanofi/GSK
ئەم جۆرە ڤاکسینە لە جۆرەکانی تر سەلامەترە چوونکە تەنها بەرگی پرۆتینی یان چەند پارچەیەکی پرۆتینی ڤایرۆسەکە لەناو تەنووچکەی نانۆدا دە پێچرێن دەخرێتە ناو جەستەوە. لەلایەن سیستەمی بەرگریەوە دەناسرێنەوە بۆ ئەوەی بەرگری درووست بکات.
11/01/2021
نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا
ئامادەکردنی: ئەردەڵان عبدالحميد
ماستەر لە مۆلیکیولەر بایۆلۆجی و مایکرۆبایۆلۆجی
بە چەند ناوێک ئاماژەی پێ کراوە وەک کۆڤێدی بگۆری بایەخداری بەریتانی، کۆنسەرتێۆم کۆڤید -١٩،
(VUI -202012/1). (lineage B.1.17), (COG-UK),
نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە توانایدا هەیە گۆڕان کاری لە بۆهێڵە بۆماوەییەکانی خۆیدا بکات، بەرگی پڕۆتینی خۆپارێزی خۆی ئەستورتر بکات، بەوەش دەتوانێت زیاتر خۆی بە خانەکانی جەستەی توشبوەکەوە بنوسێنێت بە شێوەیەکی بەربڵاوتر لە کۆئەندامی هەناسە تەشەنە بکەن بەڵام تا ئێستا کەریگەریەکان لەسەر مرۆڤ دەرنەکەوتووە. هەروەها لە لێکۆڵینەوەکانی زاناکانی بەریتانیا بۆیان دەرکەوتوە کە ڕێژەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لاشەی توشبووەکاندا زیاتر بووە. بەڵام زانیاری نییە لەسەر ئەوەی ئەو کەسانە زیاتر لە نەخۆشخانە ماونەتەوە یان کاریگەرییەکانی پەتاکە لەسەریان زیاتر بێ،. بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە کە ڤایرۆسەکە کوشندەتر بێت.
ڤایرۆسەکان هەموو کات بۆهێڵە بۆماوەییەکانی خۆیان دەگۆڕن و ئەم بازدانە جینیە شتێکی خراپ نییە زۆر جار توانای ڤایرۆسەکە کەم دەکاتەوە بەڵام هەندێک لەو بازدانە جینیانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کردویەتی تا ئێستا وای لێکردووە کە خێراتر گەشە بکات.
ئەو ڤایرۆسەی کە سەرەتا لە وەهانی چین دۆزرایەوە هەمان ئەو ڤایرۆسە نییە کە لە زۆربەی گۆشەکانی جیهاندا دۆزراوەتەوە، لە ئەوروپا دا گۆڕانکاریکی زۆری بە سەر داهاتووە و بویتە شێوەی زاڵی ئەو ڤایرۆسە لە جیهاندا.
گۆڕانکاری بە شێوەیەکی سروشتی ڕوودەدات، لە ئێستادا نزیکەی ٤٠٠٠ گۆڕانکاری لە پرۆتینی سپایکدا هەیە لە مانە ١٧ گۆڕانکاری گرنگن کە پەیوەندی لەگەڵ ڕووی خانەکانی لەشمان ئاسانتر دەکات بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە خۆی بخزێنتە ناوەوە، پرۆتینی سپایک ئەم کلیلەیە کە ڤایرۆسەکە بەکاری دەهێنێت بۆ کردنەوەی دەرگای خانەکانی لەشمان.
ڤایرۆسەکە بەردەوامە لە خۆگونجاندن بۆ ئەوەی لە تەواوی کاریگەری ڤاکسینەکان لابدەن بەڵام هەر سێ ڤاکسینی پێشەنگ سیستمی بەرگری ڕائەهینن بۆ هێرشکردنە سەر چەند بەشێکی جیاوازی ڤایرۆسەکە ، بۆیە هەرچەندە بەشێک لە ڤایرۆسەکە گۆراوە، بەڵام کوتانەکان هێشتا کاریگەریان هەیە. لە هەمان کاتدا پێویستە ڤاکسینەکان بە بەردەوامی نوێ بکرێنەوە.
دوو پرسیار کە زۆر جار دووبارە دەبیتەوە.
ئایا ڤاکسین کاریگەری دەبێت دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ؟
لە ئێستادا هیچ بەڵگەیەک نییە کە کوتان دژی کۆرۆنا خەڵک ناپارێزێت لە دژی ئەو پەنگوتە نوێیە.
ئاڕ چییە؟
ڕێگەیەکە بۆپێوانە کردنی ڕێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یان هەر نەخۆشییەک کە توانای بڵاوبونەوەی هەبێت.
ژمارەی Rتوانای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە لە کەسێک بۆ چەند کەسی تر. ئەگەر بەهای R لە یەک زیاتر بێت، ئەوا ژمارەی حاڵەتەکان بە شێوەی ێکی خێرا زیاد دەکات، بەڵام ئەگەر ژمارەی R نزمتر بێت لە یەك ئەوە نیشانەیە کە ڤایرۆسەکە بڵاوبوونەوەی کۆتای پێدێت، چونکە ڕێژەی تازە تووش نابێت بۆ بەردەوامی دان بە ژمارەی R . ژمارەی R لە سەرانسەری بەریتانیا لە ئێستا لە نێوان 1.1 بۆ 1.2 دایە.
29/07/2020
ئامادەکردنی: ئەردەڵان عبدالحميد
ماستەر لە مۆلیکیولەر بایۆلۆجی و مایکرۆبایۆلۆجی
جۆرەکانی گری
لەم بابەتەدا تیشک دەخەمە سەرجۆرەکانی گرێ لەژێر پێست و هۆکاری درووستبونیان و چارەسەریان وە کەی پێویستە دکتۆر ببینیت .
جۆرەکانی گرێ ژێرپێس
١. کیس (cyst).
كيسێكی شانەیی داخراوە كە شلە يان پاشماوە تێدا دەبێت. پێكهاتەی کیسەکان جیاوازە پشت دەبەستێت بە جۆری ئەم ماددە یە كە لە ناویدا کۆدەبێتەوە وەک ڕۆن یان قژ. هەندێک لەم کیسانە نەرمن کاتێک نزیك لە رووی پێستەوە درووست دەبن وە رەق و سەخت دەردەکەوێت کاتێک قووڵتر لە ژێر پێست درووستدەبن. کیسی رەق و سەخت نزیک لە رووپۆشی پێست زیاتر خانەی پێستی مردوو و پرۆتینی تێدا کۆدەبێتەوە.
جۆرەکانی كيس:
١. کیسی گانگلیۆن (ganglion cyst) ئەم جۆرە باون لەسەرەكە مەچەك و دەست.
٢. كيسی سينۆڤيال (synovial cyst) زیاتر لەسەر بڕبڕەی پشت دەر دەكەون.
٣. كيسی پايلەر (pilar cysts) ئەمەیان لە پێستی سەر درووست دەبێت.
٤. كيسی میوکەس یان چڵمى (mucous cysts) ئەم جۆرەیان لە پێ، پەنجەى پێ يان ناوەوەی دەم دروست دەبێت.
بە گشتی كيسەکان بەدەگمەن پێویستیان بە چارەسەرە، زۆرجارلە گەشە کردن دەوەستێن و پاشان لە خۆيانەوە بزر دەبن. لە هەندێك حالەتدا لە ناوەراستی گریەکە سەرێکی رەش دەردەکەوێت و شلەیەکی زەرد یان سپی لێی دێتەدەرەوە و بەتاڵ دەبێت.
هەرکاتێک ئەم کیسانە سوور هەڵگەران، ئاوسان یان بە ئازاربوون ئەوە چارەسەری پزیشکی پێوست دەبێت وەك بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک، دەرهێنانی بە دەرزی، دەرزى كۆرتيكۆستێرۆيد یان نەشتەرگەريى بۆكە دەرهێنانی كيسەکە.
٢. دێرماتۆفيبرۆما (Dermatofibroma)
ئەم جۆرە گریە درووست دەبێت بەهۆی کۆبوونەوەی زیاد لەپێویستی خانەکان لە ئەستورترين چينی پێست هۆکارەکەشی نادیارە بەڵام شارەزایان وای بۆ دەچن کە هۆکاری درووستبوونی ئەم گرێە بريندارى پێست، گازی مێروولە یان پارچە شوشە بێت
گرێی دێرماتۆفيبرۆماس رەنگی قاوەيى تۆخ يان سوورە لەژێر پێست درووستدەبێت. بە شێوەيەكى ئاسايى لەم بەشانەی پێست دروست دەبێت کە دەردەکەوێت وەك قاچ، باڵ و پشت. بەگشتی ئەم جۆرە گرێە نابێتە شێرپەنجە و نیشانەی لاوەکی ترێش درووست ناکات بەڵام لە هەندێک حالەتدا هەست بە خووران یان ناسك دەبێت کاتی دەستیان هەرشتێکی بەربکەوێت جاڕسيان دەکات.
دێرماتۆفيبرۆماس بە شێوەيەكى گشتى پێویستی بە چارەسەرناكات، بەڵام ئەگەر لە رووخساردا دەربکەوێت شێوازی ناشیرین بکات ئەوکات بەنەشتەرگەرييى لای دەبەن.
چەند بژاردەیەکی تریش هەیە بۆ چارەسەری دێرماتۆفيبرۆما وەك بەکارهێنانی شلەی نایترۆجینی، دەرزى كۆرتيكۆستێرۆيد یان تاشینی لووتکەی چيني گەشە کردنی گرێەکە.
٣. ئاوسانی ليمفە گرێى
لیمفە گری ڕژینی بچوکن کە فلتەری ماددە زیانبەخشەکان دەکەن لە ناو شلەی لیمفەکان بەشێکی گرنگی پێكهاتەيەكە بەرگرى لەشن کە تیادا خرۆکەی سپی بەرهەمدەهێنن و کۆگای دەکەن. هەندێ جار، ليمفە گرێىەکان دەئاوسێن بەهۆی هەوكردن بەكتريايى يان ڤايرۆسى یان هەوکردنی ددان، گوێ یان هەوکردنی ڕۆماتیزمی جومگەکان ئەوکات وەك گرێیەکی سەخت و بەئازار دەردەکەوێت.
لە زۆربەى حالەتەکاندا ليمفە گرێىەکان لە خۆيانەوە چاك دەبنەوە بەبێ چارەسەری پزيشكى.
کاتێک لیمفە گرێیەکان ئاوسان و رەق و نەبزووت لاستیکی بوون ئەوە پێویستە بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکەیت جوونکە لەوانەیە نیشانەی شێرپەنجەی خوین یان شێرپەنچەی مەمک بێت.
٤. ليپۆماس Lipomas
گريى چەورى جۆرێکی شێرپەنچەیە کە تووشی شانە چەوری دەبێت لە ئەنجامدا برێکی زۆری چەوری درووست دەکەن لە ژیر پێست کۆدەبێتەوە، ڕەنگ زەرد یان پەڕيودەردەکەوێت. بەگشتى نەرم و بەئاسانى جولە ئەکەن و بێ ئازارن. بەڵام کاتێک موولوولەی خوێنی یان دەماری تێدا بێت ئەو کات ناسك يان بەئازار دەردەکەوێت.
هۆکاری درووست بونی لیپۆما نەزانراوە. بەڵام لە هەندێك حالەتی بۆماوەيى وەك نەخۆشى گادنەر وا دەکات کە زیاتر گری چەوری دەربکەوێت.
ليپۆماس پێويستی بە چارەسەری پزيشكى نیە مەگەر ئەوانەی بەئازارن يان بە شێوەيەكى ئاسايى کار دەکاتە سەرتوانای كەسەکە بۆ كارکردن. هەندێك چارەسەر بژاردە بۆ ليپۆما وەك دەهێنانی بە دەرزی، دەرزى ستيرۆيد یان بنەبڕكردن بە نەشتەرگەريى.
٥. فایبرۆئەدینۆما.
ئەم جۆرە گرێیە پێک دێت لە ڕيشاڵە شانە و ڕژێنە شانە جۆرێکە لە شێرپەنجەی خاوێن کە بڵاو نا بێتەوە لەشوێنی دروست بوونییەوە دەمێنێتەوە،چانسی چارەسەری زۆرە.
بەگوێرەی كۆمەڵگا ئەمريكى شێرپەنجە ، بەشێوەيەكى گشتى فايبرۆئەدێنۆما لە ئافرەتان لە تەمەنی ٢٠ بۆ ٣٠ زۆر باوە، هەرچەندە لە تەمەنەکانی تریش دەرئەکەوێت.
فايبرۆئەدێنۆما زۆربەی کات وا هەست دەکەی جێگیرە بەڵام بزۆكە.
ئەم گرێیە لە ئەنجامی بەرزی ئاستى ئێسترۆجين دروست دەبێت بە تایبەتی لە کاتی سكپڕیدا وە لە تەمەنی بێ ئومێدیدا بەپێچەوانەوە ئەم گرێیانە بچووك ئەبنەوە.
پزیشکەکان رێنمای دەکەن کە فايبرۆئەدێنۆما بە نەشتەرگەری لادەن کاتێک ئەم گرێیانە دەبنە هۆی ئازار یان ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە شێوە يان ڕوخساری سنگیان یاخوود كەسێك لە مێژووى خێزانیدا شێرپەنجەى سنگیان هەبێت.
کەی پێویستە سەردانی پزیشك بکەیت
• هەرکاتێك قەبارەی گرێیەکان گەورەتر بوون.
• هەرکاتێك گرێیەکان بوونە هۆی ئازار و نارەحەتی.
• هەرکاتێك گرێیەکان رەنگیان سوور هەڵگەرا و تووشی هەوکردن بوون.
• هەرکاتێك گرێیەکان بوونە هۆی دابەزانی کێش.
دەستنيشان كردن
زۆر گرنگە بە نەرمی گرێەکە بگوشە بۆ ئەوەی بزانی رەقە یان نەرم وە هەروەها جوولە ئەکات یان نا دووای سەرنجی قەبارەی یان رووخساری گرێیەکە بدە بزانە گەورەتر بووە یان رەنگی دەگۆرێت بۆ سوور یان تووشی هەوکردن بووە.
هەرکاتێک گۆرانکاری بەسەر ئەم گرێیانە داهات پێویستیت بە پشکنینی زیاتر هەیە وەك
• تاقيكردنەوە وێنە گرتن. ئێم ئار ئاى، سى تى سکان، تيشكى ئێكس و سۆنار.
• تاقيكردنەوە خوێن
• پشكنينى شانەيى. چاودێرى تەندروستى نموونەىەکی بچووك لە ناوەوەی گرێەکە دەدەهێنێت بۆ زياتر هەڵسەنگاندن.
28/06/2020
کۆرۆنا ڤایرۆس
وەك بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی بەشداری بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیم کرد لەسەر ئامارهكانی بلاو بونهوه ی ڤایرۆسی كۆرونا ، جۆری ڤایرۆسهكه و جیاوزیهكانی لهگهل ڤایرۆسهكانیتر ، توێژینهوه نوێكان و رێگا جارهسهركان
BÊJA 2020-06-26 بێژا BÊJA 2020-06-26 بێژا
01/02/2020
29/10/2019
زانکۆی نۆلج
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی
ئامادەکردنی: سۆنیا سیروان
بڵاوکراوەی ژمارە (١٠١)
پڕۆلاكتین (هۆرمۆنی شیر)
هۆرمۆنی پڕۆلاكتین یکێکه لهو هۆرمۆنانهی که لهلایهن ژێرمێشکه ڕژێنهوه دهردهدرێت .بهرپرسه له درووست کردنی شیر له ئافرهتاندا له لەکاتی دووگیانی و شیردانی سروشتی. ئهم هۆرمۆنه له ڕهگهزی نێرینهشدا ههیه بهڵام بهڕێژهیهکی کهمتر.
بهرزبوونهوهی رێژهی هۆرمۆنی پرۆلاکتین دهبێته هۆی چهند کێشهیهک وهك سوڕی مانگانه ناهێڵێت یاخود کهمی دهکاتهوه یان سوڕی مانگانه نارێک دهبێت، نهزۆکی بههۆی کاریگهری پرۆلاکتین لهسهر هۆرمۆنهکانی دروست کردنی هێلکه و هۆرمۆنه مێینهکان و کهم کردنهوهیان.
ڕێژهی ئاسایی هۆرمۆنی شیر لهلهشدا:
له پیاواندا ٢ - ١٨ نگ/مل
لە ئافرەتاندا ٢ - ٢٩ نگ/مل
لەئافرەتی دووگیاندا ١٠- ٢٠٩ نگ/مل
هۆکارهکانی بهرزبوونهوهی هۆرمۆنی شیر لهلهشدا:
١. وهرهمی نوخامه ڕژێنی مێشك.
٢. کەمیی هۆرمۆنی نێرینە لە پیاواندا
٣. فشاری دهروونی و کێشهی دهروونی
٤. ورووژاندنی مەمک و گۆی مەمک
٥. سکپڕی
٦. نا چالاکی ڕژێنی دهرهقی.
٧. نهخۆشی گورچیلهی درێژخایهن یان کێشه له کاری جگهر وههسته دهمارهکان
٨. بهکارهێنانی ههندێک دهرمان وهك دهرمانی خهمۆکی و دهرمانی دابهزاندنی پهستانی خوێن و دهرمانی رێگری له دووگیانی
نیشانەکان
لهئافرهتاندا
١. شیرهاتنی ناوبەناو یان بەردەوام.
٢. شیرهاتن بههۆی وروژاندنی مەمک و گۆی مەمک.
٣. سوڕی مانگانه ناهێڵێت یاخود کهمی دهکاتهوه یان سوڕی مانگانه نارێک دهبێت.
٤.سەرئێشە و گرفتی بینایی
لە پیاواندا
١. گەورەبوون و هەستیاربوونی مەمک یان گۆی مەمک
٢. کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسکردن و گرفتی رەپبوونی چووك
٣. شیرهاتن له یهکیک یان ههردوو مهمک.
دەستنیشانکردنی هۆکارەکان
١. پشکنینی دووگیانی
٢. پشکنینی ئاستی هۆرمۆنی پڕۆلاکتین یان رژێنی دەرەقی له خوێندا.
٣. (ئێم ئاڕ ئای) سکانی موگناتیسی مێشک، سۆنار یان وێنەی تیشکیی مەمک.
Sonya Sirwan
25/10/2019
زانکۆی نۆلج
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی
ئامادەکردنی. شاڵاو خدر قەڵادزەیی
بەکالۆریۆس لە زانستی بایۆلۆجی
بڵاوکراوەی ژمارە (١٠٠)
هەوکردنی پەنکریاس.
جۆرێکە لەنەخۆشیەکانی پەنکریاس کە تێیدا ئەنزیمەکانی هەرس کردن هێرش دەکەنە سەر پەنکریاس خۆی و توشی هەوکردن و التهابی دەکەن.
هۆکارەکانی:
١. خواردنەوەی مەشروبات.
٢. گیرانی جۆگەی زراو بەهۆی بەردی زراو.
٣. پێوەدانی دووپشك.
٤. خواردنی دەرمانە بەهێزکەرەکان.
٥. جگەرە کێشان.
٦. بەکارهێنانی ماددە بێ هۆش کەرەکان.
٧. قەڵەوی.
٨. ملە خڕە.
٩. شێرپەنجەی پەنکریاس.
١٠. التهابی خوێن بەرەکان.
١١. بەرزی چەوری خوێن لە جۆری تراگلیسیراید.
١٢. هۆکاری بۆ ماوەیی.
١٢. زۆری ڕێژەی کالسیۆم لە خوێن دا.
نیشانەکانی:
١. بوونی ئازار لەبەشی سەرەوەی سك پاشان بەرەوە دواوە دەڕوات.
٢. زیاد بوونی ئازارەکە کاتی خواردنی ژەمەکان.
٣. بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
٤. ڕشانەوە.
٥. زیاد بوونی لێدانی دڵ.
٦. ووشك بوونەوەی لەش.
٧. دابەزینی پەستانی خوێن.
*دیاری کردن و پشکنین
١. پشکنینی خوێن وەکو پشکنینی خرۆکە سپیەکانی خوێن و ئەنزیمەکانی پەنکریاس وەکو ئەنزیمی Amylase و Lipase کە ڕێژەکەیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات لە کاتی هەوکردنی پەنکریاس دا.
٢. سۆنار Ultrasound.
٣. ئێم ئاڕ ئای MRI.
٤. پشکنینی هەناو بینی (نازۆر) ی پەنکریاس کە التهابی پەنکریاس و گیرانی جۆگەی پەنکریاس دەردەخات.
٥. بایۆپسی، Biopsy ڕێگایەکی زۆر ورد و دەقیقە لە دیاری کردنی نەخۆشییەکە کە بریتی یە لە وەرگرتنی پارچەیەك لە پەنکریاس و سەیر کردن و فحص کردنی لە ژێر مایکرۆسکۆپ دا.
ئاڵۆزیەکانی.
گەر ئەم نەخۆشیە چارەسەر نەکرێت دهبێته هۆی:
کێشەی هەناسەدان، نەخۆشی شەکرە، شکستی گورچیلە.، شێرپەنجەی پەنکریاس.
چارەسەری.
- خەواندن لە نەخۆشخانە بۆ ماوەیەکی کورت یان درێژ که بە گوێرەی حاڵەتی نەخۆشیەکە دەگۆڕێت، وە چاودێری کردنی ووردی پزیشکی.
- بەکارهێنانی دەرمانی ئازار شکێنەکان چونکە التهابی پەنکریاس دەبێتە هۆی سك ئێشە.
- پێدانی شلە لە ڕێگای دەمار چونکە لە حاڵەتی التهابی پەنکریاس دا ووشکبوونەوە ڕوو ئەدات.
- لابردنی بەردی زراو بە نەشتەرگەری ئەگەر التهابەکە به هۆی ئەوە ڕوویدا بێت.
- نەشتەرگەری پەنکریاس لەوانەیە پێویست بێت بۆ لابردنی شانەی تووشبووی پەنکریاس.
*گۆڕینی شێوازی ژیان
- وازهێنان لە جگەرە.
- دوور کەوتنەوە لە گشت جۆرەکانی کحول وەکو بیپسی و مەی و بیرە.
- خواردنەوەی زۆری شلەمەنیەکان.
- دوور کەوتنەوە لەو خواردنانەی ڕێژەی چەوری زۆریان تێدایە.
تەندرووست بن....
Shallaw Tandrwsty
24/10/2019
زانکۆی نۆلج
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی
ئامادەکردنی: م. ئەردەڵان عبدالحميد
بڵاوکراوەی ژمارە (٩٩)
میزی سور: نیشانهیه لهسهر بوونی خوێن لهناو میزدا بههۆی
ههوكردنی کورتخایهن یان درێژ خایهنی گورچیله، میزڵدان یاخوود بۆرییهكانی میزكردن.
• نهخۆشی گورچیله.
• بهردی گورچیله و بۆری میزو میزڵدان.
• خواردنی ههندێك دهرمان وهك Rifampin و Pyridium.
• خواردنی ههندێك خۆراك وهك تووی رهش و چهوهندهری سوور.
• وهرزشكردنی سهخت.
• شێرپهنجهی کۆئهندامی میز و خوێن.
• ههڵئاوسانی پرۆستات لهلایهن پیاوان.
• هیمۆفیلیا.
21/10/2019
زانکۆی نۆلج
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی ئامادەکردنی: سارا کریم مولود
شیکاری نەخۆشیەکان کۆلێژی زانست بڵاوکراوەی ژمارە (٩٨)
نەخۆشی ئەدیسۆن چیە ؟؟
نەخۆشیەکی زۆر دەگمەنە لە جیهاندا لە سهد هەزار مرۆڤ تەنها یەک کەس تووش دەبێ ،
ئاشکرایە لەسەر هەردوو گورچیلەکان ڕژێنەکانی ئەدریناڵ هەن، ئەو ڕژێنە کۆمەڵە هۆڕمۆنێک بەرهەم دێنێت کە لەش پێویستی پێیەتی بۆ جێبەجێکردنی فرمانە ئاساییەکانی خۆی، ئەو نەخۆشیە کاتێک ڕوودەدات کە ڕژێنەکانی ئەدریناڵین تووشی زیان یان لە کارکەوتن بووبێ و لەو حاڵەتە ناتوانێت هۆڕمۆنی ستیڕۆیدی بەرهەم بێنێ وەکو هۆڕمۆنەکانی کۆرتیزۆڵ و ئەڵدۆستیڕۆن،
هەروەها کۆرتیزۆڵ کاردانەوەی لەش ڕێکدەخات لە بارودۆخی قەلەقی دا، وە ئەڵدۆستیڕۆن یارمەتی ڕێکخستنی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم دەدات، هەروەها ئەگەر ئەو نەخۆشیە زوو چارەسەر نەکرێ ئەوا لەوانەیە ببێتە هۆی شۆک یان مردن.
نیشانەکانی
١. لاوازبوونی ماسوولکە
٢. ماندووبوون و بێ هێزی
٣. دابەزینی کێش و نەمانی ئارەزووی خواردن
٤. هێڵنج دان و ڕشانەوە
٥. دابەزینی پەستانی خوێن و شەکرە
٦. حەزکردن بەخواردنی خوێ
٧. سەرسوڕان و کەمبوونی پۆتاسیۆم.
٨. درووست بوونی لهکه لهسهر پێست.
٩. سک چونو رشانهوه
هۆکارەکانی
(کەمی ئەدریناڵینی یەکەم و دووەم) دوو هۆکاری سەرەکین بۆ ئەم نەخۆشیە.
- کەمی ئەدریناڵینی یەکەمی کاتێک ڕوودەدات کە ئەم ڕژێنە زۆر بە توندی زیانی پێ گەیشتبێت، کە نەتوانێت چیتر هۆڕمۆن بەرهەم بهێنێ، ئەم جۆرە زۆرجار سیستەمی بەرگری هێرش دەکاتە سەر ئەو ڕژێنە کە پێی دەڵێن نەخۆشی autoimmune disease
- کەمی ئەدریناڵینی دووەمی کاتێ ڕوودەدات، کە ڕژێنی پیتوتەری لەناو مێشکدا هەیە کە ناتوانێ هۆڕمۆنی ACTH بەرهەم بێنێ.
دیاریکردنی ئەم نەخۆشیە
١. پشکنینی خوێن
٢. پشکنینی ئەنسۆلین
٣. پشکنینی کۆرتیزۆڵ
٤. سیتی سکان و MRI.
کێ مەترسی هەیە بۆ تووشبوون بەم نەخۆشیە؟
لەوانەیە تۆ مەترسیەکی زۆرت هەبێ بۆ تووشبوون بەم نەخۆشیە ئەگەر تۆ .......
١. شێرپەنجەت هەبێ.
٢. هەوکردنی درێژخایەنت هەبێ وەکو نەخۆشی سیل.
٣. نەشتەرگەریت هەبوو بۆ لابردنی بەشێک لە ڕژێنی ئەدریناڵین.
٤. نەخۆشی autoimmune disease هەبێ.
چارەسەر
چارەسەری نەخۆشیەکە پشت دەبەستێ بە هۆکاری ئەو حاڵەتەی کە مرۆڤەکە توشی بووە ،بەڵام زیاتر دەرمانی هۆڕمۆنیان پێدەدرێ بۆ ئەوەی جێگای ئەو هۆڕمۆنانە بگرێتەوە کە بەرهەم نەهێنراون لەلایەن ڕژێنەکەوە.
13/10/2019
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی
زانکۆی نۆلج
ئامادەکردنی: م . ئەردەلان عبدالحميد
بڵاوکراوەی ژمارە ( ٩٧ )
فشاری دهنگ به دێسيبێل(dB) دەپێورێت. وەك پێوەرێكى پلەى گەرمى. زۆربهی خهلك دەتوانن تاوهکو پلهی سفر دێسيبێل ببيستن بهڵام ئهوانهی ئاستی بیستنیان زۆر باشه ئهتوانن تاوهکو پلهی ١٥- دێسيبێل ببیستن.
ئەگەر دەنگێك بگاته پلهی ٨٥ دێسيبێل يان بەهێزتر دهبێته هۆی زيان پێگهیاندی خانهکانی بيستن و لهناو بردنیان که دهبێته هۆی گوێ گرانی یان کهڕبوون وه ههرچهنده کاتی گوێگرتن زیاد بێت زیانهکان زۆر زیاتر دهبێت.
پێوەرى ئاستی دهنگهکانی دەوروبەرمان پۆلێن دەکرێت بۆ چوار جۆر.
• له سفرهوه تا ٨٠ دى بى (سەوز): مەترسى نييە بۆ گوێچکهکان، ههرچهنده ماوەى گوێگرتن زۆریش بێت.
• له ٨٠ بۆ ٩٠ دى بى (زەرد): ناوچەیهکی نزیکه له مەترسى، بەڵام مەترسيەكان سنووردارن و پهیوهسته به ماوهی كەوتنەبەرى دهنگهکان.
• لە ٩٠ بۆ ١١٥ دى بى (سوور): ناوچەى مەترسى: ئاستی دەنگهکه زۆر بهرز دهبێت وه كەمترین كاتی پێويستە بۆ ئهوهی زيان به گوێچکه بگهیهنێت.
• لەسەروی ١١٥ دى بى (قاوەيى)، به ماوهیهکی زۆر كورت زيانێکی زۆر گهوره درووست دهکات.
13/09/2019
بڵاوکراوەی ژمارە (٧٤)
ئامادەکردنی: م.ئهردهلان عبدالحميد
نەخۆشی (Autoimmune Diseases)
ئەونەخۆشیانەن کە بەهۆی پەلاماردانی هەڵەی سیستمی بەرگری لەش بۆ سەر خانە و شانەکانی لەش رودهدات، سیستمی بەرگری لەش خانەکان وەک تەنێکی بێگانە مامەڵەی لەگەڵ دەکات دەبێتە هۆی هەوکردن و تێکچوونی شێوە و فرمانی خانهکان
هۆکارەکانی ئهم نەخۆشییە
* هۆکاری بۆماوەیی.
* ڕەگەز و تەمەن.
* خۆراکی ناتەندروست و شێوازی ژیان.
* هەوکردنی تووند و بەردەوام.
* نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان.
* هۆکاری ژینگەیی.
* هۆرمۆن.
* دەرمان.
نەخۆشیی (Autoimmune Diseases) کۆمهلێک نهخۆشی له خۆی دهگرێت وهك
نەخۆشی (Stiff Man Syndrome (SMS)):
ئهم نەخۆشیە تووشی کۆئەندامی دەمار دەبێت و دهبێته هۆی ڕەقبوونی چەند ماسوولکەیەکی لەش و پەکخستنی جووڵەی کەسەکە و کۆڵنج و تەشەنوونج کردنی بەئازاری ماسوولکەکان.
دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە لەڕێگەی دەستنیشانکردنی دوو دژەتەنی تایبەتمەندەوە دەکرێت کە لەش دژ بە کارکردنی دووئەنزیمی خۆیی پەیدایدەکات، ئەوانیش بریتین لە (GAD I) کە پرۆتینێکی (67 kD) یە، و (GAD II) کە پرۆتینێکی ( 65 kD) یە. کاریەگەرییەکانیان دەبێتە کۆسپ لەبەردەم کارکردنی ئاسایی هەردوو بەشەکەی کۆئەندامی دەمار (Central)(Peripheral)
نەخۆشی (Celiac Disease (CD)):
توشبوانی ئەم نەخۆشییە هەستیاریەکی هەمیشەییان هەیە بۆ پرۆتینی گلوتین بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی لووسبوونی بەشی ناوەوەی ڕیخۆڵەکان بەجۆرێک کاریگەری دەبێت لەسەر فرمانی ڕیخۆڵەکان، و ڕیخۆڵەکان توانایی هەڵمژینیان بەباشی نامێنێت، نەخۆشیەکە سەرهەڵدەدات بەهۆی خواردنی گلیادین ، کە پێکهاتەیەکی گلوتینە لە گەنم دا ، دژەتەنەکانی گلیادین ڕاستەوخۆ له لایهن سیستمی بەرگری لهش دەناسرێنهوه و دەبێتە هۆی هەوکردن.
دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە به شیکاری Anti-Tissue Transglutaminase ( (tTG دەکرێت.
نەخۆشی (Crohn’s Disease):
نەخۆشی (Crohn’s Disease) نەخۆشیەکی ماوەدرێژە دەبێتە هۆی هەوکردن و برینداربوونی ڕیخۆڵەکان، بە تایبەت تووشی هەریەک لە ڕیخۆڵە باریکە و کۆڵۆن دەبێت، بەگشتی نەخۆشیەکە لە ئافرەتاندا زیاترە، و هۆکاری بۆماوەیی و هەوکردن بە بەکتریا و مشەخۆری بەردەوام کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە لە سەرهەڵدانی نەخۆشیەکە دا.
شیکاری دژەتەنی (Anti-Saccharomyces Cerevisiae Antibodies (ASCA) سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیهکه
نەخۆشی کەمبوردەیی بە شیر (Milk Intolerance):
کەمبورەدەیی بە شیری مانگا نەخۆشیەکە کە بەهۆی بهرههم هێنانی دژەتەنی (IgG) لەلایەن سیستمی بەرگری لەشەوە لەسەر پێکهاتەی ڕیخۆڵەکانهوه سهرههڵدهدات، بە گشتی لە منداڵاندا و دەبیتە هۆی دەرکەوتنی و سەرهەڵدانی چەندین گرفتی تەندروستی. هەرچی هەستیاریە بەهۆی بهرههم هێنانی دژەتەنی (IgE) پەیدادەبێت و هیچ پەیوەندیەکی بە ڕیخۆڵەکانەوە نییە. کاتێک لە بری شیری دایک شیرێک بەکاردێک کە پێکهاتەی پرۆتینەکانی شیری مانگای تێدا بەکارهاتووە، دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەی هەستیاریەکە لە ڕیخۆڵەکان و پێست و کۆئەندامی هەناسە، و هەندێک جار دەرکەوتنی نیشانەی دیکەی وەک خەوزڕان و پەرۆشی.
بۆ دەستنیشانکەرێکی نەخۆشی کەمبوردەیی شیکاری دژەتەنی (Anti-β-Lactoglobulin): بهکاردێت.
نەخۆشی (Autoimmune Gastritis):
ئهم نەخۆشیه تایبەتە بە ئەندامێکی دیاریکراو له لهشدا لە قۆناغەکانی کۆتایی نەخۆشیەکەدا دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی جۆرێک لە کەمخوێنی یان کەمبوونەوەی ڤیتامین (Vitamin B12) لە خوێندا، توشبوانی ئەم نەخۆشیە هەڵگری دوو دژەتەنی تایبەتن ئەوانیش:
دژەتەنی (Intrinsic Factor Antibodies (IF)) پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە کەمخوێنی.
دژەتەنی (Parietal Cell Antibodies (PCA)) بەرپرسە لە پاراستنی هاوسەنگی ترشێتی گەددە.
Klicka här för att få din sponsrade notering.
Typ
Kontakta affären
Webbplats
Adress
41104
