ISLAM POST
ئیسلام دینمە
11/01/2022
- ئەزانی ئەم بێچووە ناوی چی یەو بێچووی چی یە ...؟!!
پێغەمبەر داوود علیە السلام کاتێک لە خودا دەپاڕێتەوە دەفەرمووێ : (( اللهم يا من يرزق النعاب فى عشه أرزقني ))
خودایە ئەی ئەوەی کە ڕزقی نەعاب ئەدەی لە هێلانەکەی دا ڕزقی منیش بدەی
با بزانین نعاب چی یە :
نعاب بێچووی قەلە ڕەشە کاتێک هێلکەی قەلە ڕەش هەڵدێ بێچووی قەلە ڕەش مەیلەو زەرد باوەو ڕەش نی یە وەک وێنەکەی خوارەوە ... کاتێک باوک و دایکەکە ئەبینن بێچووەکەیان وەهایەو ڕەش نی یە یەکسەر بێجووەکەیان لە بەرچاو ئەکەوێ ڕقیان لە شکڵ و شێوەی ئەبێتەوە چونکە لە کاتی هەڵهاتنی لە هێلکە پەڕەکەی مەیلەو زەردباوەو ڕەش نیە .. هەر لە بەر ئەمەش بە تەنیا جێ ی دێڵن و لێ ی دوور ئەکەونەوە لە بەرئەوەی بچووک و لاوازو بێهێزەو باڵی نەکردووە بفڕێ بچێ خۆراک بۆ خۆی بخوا خودای گەورەو بە بەزەیی کرمێک ئەنێرێ بۆی ئەو کرمە حەزی لە بۆنی دەم و دەنووکی ئەو بێچووەیە لە سەر دەنووکی دێ و دەچێ ئیتر بێچووەکەش دەیانخواو قووتی دەدا تا کەمێک گەورە دەبێ و پەڕەکانی ڕەش دەبێتەوە ئەو کات باوک و دایکەکەی دێنەوە بۆ لای و دەیناسنەوە کە بێچووەکەی خۆیانەو ئیتر خواردنی بۆ دێنن و گەورەی دەکەن تا بە تەواوی پەڕو باڵ دەکاو دەتوانێ بفڕێ و چیتر پێویستی بە دایک و باوکی نەبێ ...
( اللهم يا من يرزق النعاب فى عشه أرزقني )
کەچی ئێمەی مرۆڤ بەم هەموو عەقڵ و توانایەمانەوە ئەترسین لە ڕزق و ڕۆزیمان ؟!
ئەم ئایەتە پیرۆزە ئەفەرمووێ :
{وَفِي السَّمَاءِ رِزْقُكُمْ وَمَا تُوعَدُونَ * فوَرَبِّ السَّمَاءِ وَاْلأَرْضِ إِنَّهُ لَحَقٌّ مِثْلَ مَا أَنَّكُمْ تَنطِقُونَ}
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Website
Address
London Borough Of Hackney
