Mina Beauty
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Mina Beauty, Health/Beauty, Sulaymanyah, As Sulaymaniyah.
24/05/2023
ئەو ڕێگایانە چین کە ھۆرمۆنەکانی (خۆشبەختی و ئازار شکاندن) زیاد دەکەن لە لەشی مرۆڤ دا ؟؟
١- وەرزش کردن : یەکێکە لە باشترین ڕێگاکانی بەکاردێت بۆ زیادکردنی ھۆرمۆنی سیرۆتۆنین و ئیندۆرفین بەمەرجێک ڕۆژانە بێت و بۆ ماوەی( ٢٠ -٣٠ ) خولەک بێت . ھەر کاتێک ھەستت بە بێتاقەتی کرد دەتوانیت پیادەڕۆی بکەیت لەکەشێکی کراوەو لەناو سروشتدا ، یاخود بڕۆیت بۆ جێم و وەرزشکردنی بە کۆمەڵ .
٢- خەوتنی تەواو لە کاتی شەودا .
٣- خواردنی نەستەلەی ڕەش و ئەو شوکۆلاتانەی تەندروستن . شکولاتەی تۆخ دەردانی ھۆرمۆنی ئیندۆرفین زیاد دەکات ، ھەوکردن کەمدەکاتەوە، پەستانی خوێن دائەبەزێنێت، تەندروستی خوێنبەرەکانیش دەپارێزێت . خواردنی (٢-٣)جار لە ھەفتەیەکدا سوودی زۆرە بۆ تەندروستی .
٤- خواردنی کاربۆھیدراتە باشەکان وەکو : دانەوێڵە تەواوەکان، برنجی بۆر ، شەوەفان، تۆستی بۆر ، ھۆرمۆنی سیرۆتۆنین زیاد دەکەن و مرۆڤ دڵخۆش دەکەن.
٥- خواردنی میوەی جۆراوجۆر بە بەردەوامی وەکو : ئەنەناس ، گێلاس ، مۆز ھەروەھا سەوزەوات و ماسی کاریگەریەکی زۆریان ھەیە لەسەر دەردانی ھۆرمۆنەکان .
٦- دوورکەوتنەوە لە خواردنی خواردەمەنیە موعەلەب و خێراو فاست فودەکان کە دەبنە ھۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی ئەم ھۆرمۆنانە لە لەشدا .
٧- واز ھێنان لە جگەرەکێشان و نێرگەلە کێشان .
٨- ئەو خواردنەوانەی ماددەی کافائینیان تیادایە ، دەبێت بە ڕێژەیەکی ھاوسەنگ بخورێتەوە ، وەکو چا ، قاوە ، خواردنەوە گازییەکان .
٩- دوورکەوەرەوە لە کێشی زیاددە و قەڵەوی .
١٠- ئاو یەکێکە لەباشترین خواردنەوەکان، دوور کەوەرەوە لە خواردنەوە زیانبەخشەکان وەکو ئەلکھول و خواردنەوە گازییەکان .
١١- لەھەندێک لە توێژینەوەکاندا دەرکەووتوە کە پیاسەکردن بە سەگ یاخود پشیلە بۆ ماوەی ١٥ خولەک کاریگەریەکی باشی ھەیە بۆ زیادکردنی ڕژانی ھۆرمۆنی سیرۆتۆنین و پرۆلاکتین و ئۆکسیتۆسین . ھەروەھا ھۆرمۆنی کۆرتیسۆڵ کەمدەکاتەوە کە بەرپرسە لەستریس و دڵەڕاوکێ و قەلەقی . بینراوە بەخێوکردنی ئاژەڵ بە گشتی خەمۆکی و تەنیایی کەمدەکاتەوە و فشاری خوێن دائەبەزێنێت و ڕەشبینی کەمدەکاتەوە .
١٢- ڕۆشتنە بەر خۆر ڕۆژانە و لەکاتی گونجاودا یارمەتی دروستبوونی ڤیتامین (دی)دەدات لە لەشدا، کەئەمیش ڕۆڵی ھەیە لە دروستبوونی ھۆڕمۆنی دۆپامین و ئەسیتایل کۆلین و نۆڕ- ئیپینفرین . ڤیتامین دی جگە لە تیشکی خۆر لەھەندێک خۆراکیشدا ھەیە وەکو : ھەندێک جۆری ماسی ، ڕۆن ماسی، زەردێنەی ھێلکە، شیرەمەنیەکان و دانەوێڵە تەواوەکان .
١٣- یۆگا و میدیتەیشن : میدیتەیشن دەروونی مرۆڤ ئارام دەکاتەوەو کاریگەری ھەیە لەسەر ڕژێنە نوخامییەکانی مێشک و دەردانی ئیندۆرفین کە ھۆرمۆنی دڵخۆشی وئازار شکاندنە دەدات . ھەروەھا یارمەتی حەسانەوەو چاک بوونەوەی سروشتی و کەمکردنەوەی بێتاقەتی و خەمۆکی دەدات و ئازار کەمدەکاتەوە .
١٤- خواردنی ڤیتامین (بی)یەکان : ڕێژەی دۆپامین و سیرۆتۆنین و نۆر ئیپینفرین لە لەشدا زیاد دەکات ، دەتوانرێت بەشێوەی سەپڵیمێنت بخورێن یاخود لەھەندێک خۆراکدا وەکو : گۆشتی سوور ، دانەوێڵە تەواوەکان ، برنجی بۆر، سپێناغ، برۆکۆلی..ھتد .
١٥- پێکەنین : بینراوە ئەو کەسانەی لە دڵەوە پێدەکەنن ھۆرمۆنی ئیندۆرفین و سیرۆتۆنین زیاد دەکات ، بەڵام پێکەنینی دروستکراو ھەمان کاریگەری نیە ، بۆیە لە کاتی ئازار و دڵتەنگیدا شتێکی باشە سەیری ڤیدێۆیەکی ھەزەلی بکەیت یاخود چیرۆکێکی کۆمیدی بخوێنیتەوە .
١٦- ترس : بینراوە ھەستکردن بەترس ڕێژەی ھۆرمۆنی ئیندۆرفین زیاد دەکات ، ھەر بۆیە ئەو کەسانەی کەسەیری فلیمە ترسناکەکان دەکەن بینراوە لە دوایدا دڵخۆش دەبن .
١٧ - بیرکردنەوەی پۆزەتیڤانەو گەشبینی ڕێژەی ھۆرمۆنی ئیندۆرفین زیاد دەکەن .
١٨- خواردنی بیبەری سووری توون و زۆربەی زۆری بەھاراتەکان وەکو : زەردەچەوە ، ئاڵەت ، زەنجەفیل ڕێژەی ئیندۆرفین لە لەشدا زیاد دەکەن .
22/03/2023
دژە خۆری مانگ هێرباڵ ، بەرهەمێکی سرووشتی ، پارێزەرێکی باشی پێست دەکات .
بۆ داواکردنی پەیوەندیمان پێوەبکەن .
گەیاندن هەیە بۆ هەموو کوردستان ، بە تاک و کۆ .
07702494614
07501463971
22/03/2023
شەربەتی سروشتی كێش دابەزاندن
22/03/2023
باشترین زەیتی کەرکارمان بۆ ھێناون بۆ کێشەکانی قژت تەنھا سروشت چارەسەرە
گەیاندنمان هەیەبۆ سەرجەم شارو شارۆچکەکان
07702494614
07501463971
22/03/2023
ێستا مانگ هێرباڵ سیرۆمێکی روخساری زۆر زۆر باش و نایابی بۆ هێناون، ئەویش سیرۆمی ڤایتامین سی مانگ هێرباڵە ، کە بەکاردێت بۆ نەمانی وشکی روخسار و نەرمکردنەوەی بە ماوەیەکی زۆر کەم
ئێستا بەردەستە لە مانگ هێرباڵ دەتوانن داوای بکەن بە تاک و کۆ
گەیاندن هەیە بۆ هەموو کوردستان .
07702494614
07501463971
22/03/2023
پێستت پەڵەی هەیە و دەتەوێت چارەسەری بکەیت؟
بەدوای بەرهەمێکی سروشتی دا دەگەڕێیت و زیان بە پێستت نەگەینێت ؟
کرێم لیتینگی مانگ هێرباڵ باشترین چارەسەری سروشتی بە گەرەنتی و ٪۱٠٠ سروشتی
گەیاندنمان هەیەبۆ سەرجەم شارو شارۆچکەکان
سابوونی سروشتی چای سەوز بۆ سافکردنی پێست بە شێوازێکی سروشتی و بێ زیان 🤩
07702494614
07501463971
جوانكاری سروشتی مینا
سلێمانی_گەڕەكی خەبات_بەرامبەر هەرزان بازاڕی نوای٤
02/09/2022
زنجیرەی گولستان شاڕێحانە
02/09/2022
زنجیرەی گولستان چاوبازە
02/09/2022
زنجیرەی گولستان هەمیشە بەهار
02/09/2022
زنجیرەی گولستان دار ئاڵەت
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Sulaymanyah
As Sulaymaniyah
46001
