Health Care Information's

Health Care Information's

Share

Health Care With Doctor Information's

26/01/2023

نەخۆشی فرە جوڵەیی ADHD
(Attention Deficit / Hyperactivity Disorder)
یەکێکە لە نەخۆشیە هەرە باوەکانی گەشەی مێشك لە مناڵان. بە گشتی سەرەتا لە منداڵیەوە دیاری دەکرێت و تا تەمەنی گەنجێتی و سەرووتر بەردەوام دەبێت.

توشبووانی ADHD بە زۆری کێشەیان لە تەرکیز کردن و کۆنترۆڵکردنی هەڵسوکەوتی سەرەڕۆ Impulsive Behaviour (ڕەفتارکردن پێش بیرکردنەوە لە ئەنجام) هەیە یاخود بە شێوەیەکی لە ڕادەبەدەر چالاكن. (سێ جۆری سەرەکی هەیە بەڵام ئەمڕۆ وەك بەرچاوڕوونیەك بەیەکەوە باسیان دەکەم)

➥ Signs & Symptoms
1. بەوردی سەرنج ناداتە وردەکاریەکان / هەڵەی کەمتەرخەم لە قوتابخانە و کاردا دەکات
2. قسە و ڕێنمایی لەبیر دەکات و كەلوپەلەکانی بزر دەکات
3. درێژی ماوەی سەرنجدانی کورتە و بە ئاسانی هزری دەڕوات / بە شتێکی ترەوە سەرقاڵدەبێ
4. توانای بەهێمنی دانیشتنی نیە بە تایبەتی لە شوێنی ئارام و بێدەنگ
5. بڕینی قسە بە کەسانی دەوروبەر
6. جوڵەی شێتەگیرانە لەگەڵ دەست یاخود لاق لێکدان

(سێ نیشانەی یەکەم جۆری یەکەم دیاردەکەن و سێی ئەخیریش جۆری دووەم، جۆری سێیەمیش تێکەڵەیەکی هەردووکیانە. جگە لەم نیشانانە دەیانی تریش لەخۆ دەگرێت بەڵام ئەمانە لە هەرە باوەکانن)

هۆکارەکان:
تاوەکو ئێستا دیارنیە هۆکاری سەرەکی چیە بەڵام زانایان لەو باوەڕەدان بۆ ماوەیی، کێشی نزم لە کاتی لە دایكبوون، زیانگەیشتن بە مێشك، منداڵبوونی پێشوەخت و خواردنەوەی ئەلکهول لە کاتی سکپڕی ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە.

چارەسەرکردن:
؛ADHD وەك هەر نەخۆشیەکی مێشك چاکبوونەوەی ١٠٠٪ ی نیە بەڵام دوو جۆرە چارەسەر Treatment’ی هەیە.

① دەرمان Medicine کە تەنها لە ڕێگەی ڕەچەتەی دکتۆرەوە وەردەگیرێ. ئەوانیش پێنج جۆرن :
➤methylphenidate
➤lisdexamfetamine
➤dexamfetamine
➤atomoxetine
➤guanfacine

② گفتوگۆی دەروونی Therapy کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بە شێوازی جۆراوجۆر دکتۆری شارەزا لە ناخ و دەروونی کەسەکە دەکۆڵێتەوە و بە هەر شێوازێك جگە لە دەرمان هەوڵی چارەسەرکردنی دەدات وەك :

➣Psychoeducation :
پەروەردەکردنی کەسی توشبوو لەسەر کێشەکە تا شارەزایی وەرگرێت و ترسی لێی نەبێت
➣ Behavioural Therapy :
چۆنیەتی بەڕێوەبردنی هەڵسوکەوت و ڕەفتار لەخۆ دەگرێت
➣ Parent Training :
پەروەردەکردنی دایباب لە سەر ADHD تا ڕەفتارکردن لەگەڵ منداڵەکانی ئاسانتر بکرێتەوەو لێکتێگەیشتن هەبێت
➣ Social Skills Training :
پەرەپێدانی لایەنی کۆمەڵایەتی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان خۆی و دەوروبەری

➣ Cognitive Behavioural Therapy :
لێرەدا کەسی توشبوو چۆنیەتی بیرکردنەوی خۆی لەسەر هەر بابەتێك بە ڕوونی لەگەڵ کەسی پسپۆر باسدەکات و ئەویش هەوڵدەدات بیروڕای چارەسەربکات و بگۆڕێت تا لە کردەوەشیدا ڕەنگ بداتەوە.

وەرگیراوە

19/12/2022

حەبی کێش کەم کردن !!

خۆتان بە دوور بگرن لە شتی بێ کوالێتی وە بێ ڕاوێژی پزیشک و پشکنین هیچ جۆرە دەرمانێک بەکار مەهێنن .

بینەری ئەم کورتە ڤیدیۆیە بن و بە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک.
#دەرمان

18/12/2022

" سیل چییە "

نەخۆشی سیل، دەردەباریکەشی پێدەگوترێت، بەهۆی بەکتریای مایکۆبەکتریەم توبێرکولۆسیس " Mycobacterium tuberculosis" تووشی مرۆڤ دەبێت.
سیل زۆربەی کات تووشی سییەکان دەبێت، بەڵام دەتوانێت تووشی هەموو بەشەکانی دیکەی جەستە وەک گورچیلەکان، بڕبڕەی پشت، مێشک ببێت و ئەگەر چارەسەر نەکرێت زۆربەی جار کوشندەیە.

✪ چۆن دەگوازرێتەوە 😱 :

نەخۆشی سیل لەرێگەی دڵۆپەکانی هەواوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە، کاتێک کەسێکی تووشبوو بە سیل دەپژمێت، دەکۆکێت، قسەدەکات و گۆرانی دەڵێت، کەسانی دەوربەری لەرێگەی دڵۆپە هەواکانەوە کە لە دەمی دەردەچن تووشی نەخۆشییەکە دەبن.

✪ چۆن ناگوازرێتەوە 😷 :

1- لەرێگەی نانخواردن پێکەوە ناگوازرێتەوە .
2- بە تەوقەکردن ناگوازرێتەوە.
3- بە دەستلێدانی جلوبەرگ و نوێنەکان ناگوازرێتەوە.
4- بە ماچکردن ناگوازتێتەوە .
نەخۆشی سیل دووجۆری هەیە

✪سیلی شاراوە 👻:

هەموو ئەوانەی بەکتریاکەیان هەیە تووشی نەخۆشیی سیل نابن، رەنگە تووشی سیلی شاراوە ببن، ئەمەش چونکە کاتێک کەسێک تووشی بەکتریاکە دەبێت، سیستمی بەرگری جەستەی شەڕ لەگەڵی دەکات و رێگری لە گەشەکردنی دەکات، لەم حاڵەتەشدا تووشبوو هیچ نیشانەیەکی نابێت و لەمبارەدا نەخۆشییەکە بۆ کەسێکی دیکە ناگوازێتەوە.

✪ نەخۆشی سیلی ئاشکرا 🤗:

ئەگەر کەسێک تووشی بەکتریای تووشکەری سیل بوو، سیستمی بەرگریشی توانای بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکەی نەبوو، ئیدی بەکتریاکە لەنێو جەستەیدا گەشەدەکات و تووشی نەخۆشییەکەی دەکات، بەمەش نیشانەکانی لێدەردەکەون و لەمحاڵەتەدا نەخۆش توانای گواستنەوەی بەکتریاکەی بۆ کەسانەی دیکە دەبێت.

✪ کێن ئەوانی مەترسی تووشبوونیان هەیە 😪 :

تووشبووانی ڤایرۆسی “HIV” ئایدز، شەکرە، شێرپەنجە و ئەوانەی دەرمانە نایاساییەکان بەکاردەهێنن، لەوانەن کە سیستمی بەرگریان لاوازە و مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشیی سیل زیاترە .

✪ نیشانەکانی سیل 🤔 :

کۆکەیەکی وشک بۆماوەی 3 هەفتە یان زیاتر، سنگئێشە، کۆکەیەک کە خوێنی لەگەڵ بێت، بێهێزی، دابەزینی کێش، نەمانی ئارەزووی خواردن، لەرزوتا و ئارەقکردنەوە لە نیشانەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی سیلن.

✪ دەستنیشانکردنی نەخۆشی سیل 🧐:

سیل لەرێگەی پشکنینێکی تایبەتی پێست، پشکنینی خوێن یان بە هەردووکیان دەستنیشاندەکرێت TB testing.

✪چارەسەری نەخۆشیی سیل 😁 :

سیلی شاراوە چارەسەردەکرێت تەنیا بۆ رێگریکردن لە گواستنەوەی نەخۆشییەکە بۆ کەسانی دیکە، یان بۆ ئەوەی کەسەکە نەخۆشییەکەی لێدەرنەکەوێت.

بەڵام ئەو کەسانەی نەخۆشییەکەیان لێدەردەکەوێت و نیشانەکانیان هەیە، کۆرسێکی دەرمانی 6 یان 9 مانگی وەردەگرن و پێویستە کۆرسەکە
تەواوبکەن و لەکاتی خۆیدا دەرمانەکان بەگوێرەی گوتەی پزیشك بخۆن

ئەگەر کەسێک کۆرسی دەرمانەکە تەواونەکات، یان بە تەواوی دەرمانەکان نەخوات بەکتریاکە دووبارە سەرهەڵدەداتەوە و رەنگە بەرگری دژی دەرمانەکان دروستبکات.

✪ڤاکسین بۆ نەخۆشی سیل 💉 :

پێکوتەی BCG،‌ له‌ ساڵی 1921 ه‌وه‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌ و بۆ رێگریکردن لە نەخۆشی سیل له‌ سەرانسەری جیهان بەکاردەهێنرێت.

Photos from Health Care Information's 's post 10/12/2022

هەندێک دەرمانە کە بەیەکەوە بەکاربهێنرێت زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت

Want your business to be the top-listed Beauty Salon in As Sulaymaniyah?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Website

Address


Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
46012