Mahamad Abdul Samad

Mahamad Abdul Samad

Compartir

کەسەیتی گشتی لەدایک بوی سالی 1997.10.8

23/07/2024

بەرێزان هاونیشتمانیان
لە پێناو پاراستن و رزگارکردنی گیانی هاولاتیان
لە پێناو دابینکردنی خوێنی پێویست بۆ ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بەخوێنە وەک نەخۆشانی تالاسیما، شێرپەنجە، رووداوە نەخوازراوەکان…..هتد
رەنگە من و تۆ یەکێک بین لەو نەخۆشانە
ئەگەر توانای بەخشینی خوێنت نیە
دەتوانی بە بەخشینی تەنها هەزار دیناریش بێت بەشداربیت لە پاراستن و رزگارکردنی گیانی هاونیشتمانیان یاخود بلاوکردنەوەی ئەم بانگەوازیەمان

بە مەبەستی بە سیستەم کردنی کاری خوێن بەخشینمان
تا لە کەمترین کات نەخۆش خەمی دۆزینەوەی خوێن بەخشی نەبێت و خوێنی پێویستی بۆ دابین بکرێت

پێویستمان بە هاوکاری گشتیە
بۆیە داواکاری لە خێرخوازان هاوکاربن ئەگەر بە ناردنی هەزار دیناريش بێت کە دەبێتە صدقە جاریە( خێری نەبڕاوە)
Fastpay
07510117173
FIB
07504491592
خوای گەورە پاداشتی خێری هەموو لایەک بداتەوە ان شاءللە

رێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان

MahamadAbdul SamadSurchy on Snapchat 11/05/2024

سلاو هاوروو خوشةويستان ئةوة لينكي سناپم ئادوو فولومان كةن

MahamadAbdul SamadSurchy on Snapchat MahamadAbdul SamadSurchy is on Snapchat!

09/04/2024

چەژنتان پیرۆزبیت

گەرمتری پیڕۆزبای چەژنی ڕەمەزان
لە تەواوی هەوڕۆدۆستان پیڕۆزبیت
لەخوای گەورە داواکارم
عیبادەتی مانگی ڕەمەزانی پیڕۆز لە گشت
لایەکمانی قبول کردبیت
ان شاءاللە هەمووکاتت هەرچەژنو خۆشی
بیتو سەرفرازو سەرکەوت بیت

ريكةوتي 2024/4/10
يةكةم روژي چةژن

16/03/2024

سلامو عليكم ئيمة كةبةرؤژي دةبين بؤخوداية خؤمان تينيو برسي دةكين لةپيناو خودادا بةس بالةيادي نةكين رؤژانة چةندين مالي هةژاران هةية لةم مانگة نةتواني وةكو ئمةي هةبوون سفرو خواني برازينيتةوة پيويستيان هةوكاري هةية بالةو مانگة دا هاوكاربين لوخوداي گةورة

السلام عليكم نحن نصوم في سبيل الله ونعطش ونجوع في سبيل الله ولكن لا تذكرون أن هناك الكثير من الأسر الفقيرة كل يوم في هذا الشهر لا تستطيع أن تأكل مثلنا وهم بحاجة للمساعدة في هذا الشهر

Peace be upon you, we are fasting for God, we are thirsty and hungry for God's sake, but do not remember that there are many poor households every day in this month could not eat like us They need help in this month

2024/3/16
رؤژي شةمة
6رةمةزان

26/02/2024

چەند زانیاریەک لەسەر (سیراط)

۱- لە موو باریکـترە
۲- لە شمشێر🗡 تیژتـرە
۳- تاریکیەکی زۆر سامناک داپۆشراوە
٤- لەکاتی پەرینەوە هەرکەس تاوانەکانی دەخرێتە سەر کۆڵی
۵- لەسەر ئەو پردە قولاب هەیە کە قاچەکان زامدار دەکات بەهۆیەوە مرۆڤ لەتاوانە بچوکەکان پاک دەبێتەوە
٦- دەنگی زور سامناک دەبیسترێ ، دەنگی هاوارو چریکەی ئەوانەی قاچیان دەخزێت و دەکەونە دۆزەخەوە
7- هەنێک وەک بروسکە و هەنێک وەک ئەسپی سوار چاک و هەنێکیش بە ڕۆیشتنی ئاسای دەکەونە ناوی
(خواپەنامان بدات) هەرکەس کە دەکەوێتە خوارەوە ۷٠ ساڵ بەریوەدەبێ تادەگاتە بنی دۆزەخ .... (خوای گەورە بمان پارێزێت)

لەو رۆژەدا مرۆڤ هەیە دایک و باوکی خوشک وبراکانی دەبینێت دەکەونە خوارەوە بەلام هیچ بەلایەوە گرنگ نیە
چونکە هیندە دیمەنێکی سامناکە هەرکەس دەیەوێ خۆی رزگاری ببێت هەمووی هەر لەخەمی خۆیدایە ... پێغەمبەری خوا ( ﷺ ) فەرمووی
من یەکەم کەسم لە (سیراط ) دەپەڕمەوە ، هەر لەگەڵ پەرینەوە لەوێ چاوەڕێی پەرینەوەی ئومەتەکەم دەبم
هەر کەسیک لە ئومەتەکەم قاچی بخاتە سەر پردی سیراط دەپارێمەوە لەخوا (اللهم سلم ، اللهم سلم)
خوایە سەلامەتی بکە ، خوایە سەلامەتی بکە 🤲
قوربانت بم ئەی خۆشەویستی خوا

13/07/2022

سلاوڕیزلەگشت هاوروخزموودۆستان کەسەردانی پیجکمان کەن بۆگشت زانیاریک وە بابەتی ئاهینی گەرئیوای خۆشەویست بەردوام بن لە لایکو کۆمیتو زانگۆلاکەش جالاک کەن تا بتوانین خزمتی زیاتر بکین
ریکەوتی 2022/7/14
ڕۆژی پیج شەمە

10/04/2022

سلامی خودای گەورە بڕژی بەسەر هاموولایک چەندبەڕیزیکی شاری مەخمورهەلستاون بە خزمت کردنی دۆستو هەژاران لیرەوە داوادەکین لە دەولامندو سەرمایە داران یان ئەوکەسانی کاری حیرخوازی دەکەن لەمانگی ڕەمەزانو لەپاش ڕەمەزانیش بەردەوام بین لە کاری چاکە چونکە مردن چاوەرییە خالکیش باش دەزای لەپارەو نەسیارەو نە خانو هیچ شتیک نابیت تەنیا چاکەو خیر با هەولیکیش بۆ قیامتیش بدین دووبارە سلامی خودای گەورە بڕژی بەسەرهامولایک
فرسه تيكه ئه وخيره له ده ست خؤت مه ده وه بكا بشكت هه بي له وخيره بۆپەیوەندی کردن
07504162985 م.حازم
07504726404 عبدالقادر مشاری
07514035382سیروان جمیل.
ریکەوتی 2022/4/10
ڕۆژی یەک شەمە

20/02/2022

هیوادارم خالکی دەولامند بە هەل بیرمان لی نەکەتەوە

10 وەڵامی بەجێ ..!

1- گەنجێکی دەوڵەمەند بە گاڵتەپێکردنەوە بە کرێکارێکی شارەوانی گووت: "زبڵ کیلۆی بەچەندە؟ "
کرێکارەکەش گوتی: سەرەتا تۆ تامی بکە لەسەر نەرخەکەی ڕێک دەکەوین.

2- مامۆستایەک بە قوتابیەکانی گووت: ئەزانن ناپلیۆن لە تەمەنی ئێوەدا زیرەکترین قوتابی بوو...!!
قوتابیەکیش گووتی: بەڵێ مامۆستا، بەڵام ناپلیۆنیش لە تەمەنی تۆدا ئیمپراتۆر بوو..

3- پیاوێکی پیر پشتی چەمابووەوە و بە ڕێگادا دەڕۆیشت، گەنجێک پێی گووت: مامە ئەو کەوانەی پشتت بەچەند ئەفرۆشی؟
پیاوەکەش گووتی: گەر خودا تەمەنت درێژ بکات، بەخۆڕای بەدەستی دێنیت..!؟

4- فاڵگرەوەیەگ بە پیاوێکی گووت: دەزانم لە داهاتودا چیت بەسەر دێت!؟ پیاوەکەش گووتی: چیم بەسەر دێت؟
ئەویش پێی گووت: سەرەتا دوو دەرهەمم پێ بدە، ئینجا پێتی دەڵێم، پیاوەکەش گووتی: ئەگەر ڕاستت بکردایە، دەتزانی من تەنیا درهەمێکم پێیە....؟!!

5- دووکەس قسەیان دەکرد، کەسێک لەدوورەوە هات، گووت: نازانم باسی چی دەکەن؟ بەڵام دڵنیام ئەوەی باسی دەکەن درۆیە.
کەسەکەش گووتی: بەچاکە باسی تۆ دەکەین.

6- خانمێکی قەڵەو سواری پاسێک بوو، یەکێک لە سەرنشینەکان گووتی: نەمزانی فیلیش سواری پاس دەبێت.
خانمەکەش بە هێمنی گووتی: نەخێر بەڕێزم، ئەم پاسە وەک کەشتی نوح وایە، هەم فیلش سوار دەبێ و هەم کەریش سواری ئەبێ...؟!!

7 -ئافرەتێک بە مێردە نابیناکەی گووت: ئەگەر جوانیەکەی منت بینیبایە سەرسام دەبویت.
پیاوەکەش گووتی: ئەگەر جوان بای چاو ساغەکان بۆمنیان نەدەهێڵایەوە....!؟

8- کوڕێک بە پیاوێکی گووت: گومان دەکەم تۆ گەمژە بیت، پیاوەکەش گووتی: تەنیا گەمژەکان کار بە گومان دەکەن...!!؟

9- ژنێکی زۆر ناشرین بە پیاوێکی گووت: ئەگەر هاوسەری من بویتایە، ئەوە ژەهرم ئەکردە ناو قاوەکەتەوە.
ئەویش لەسەرخۆ گووتی: ئەگەر تۆش ژنی من بویتایە، یەکسەر دەمخواردەوە...!

10-شێتێک گوێدرێژێکی پێ بوو، گەنجێک پێی گووت: ئەی شێت،
بە گوێدرێژەکە تۆم ناسیەوە، شێتەکەش پێی گووت: دەی گوێدرێژەکان باشتر یەکتر دەناسنەوە..!!
--------------------
ماموستا جمال گۆران......

هۆشیاری تاک لەکۆمەڵگە......
پەرەپێدانی ڕۆشنبیری تاک....
گەشەپێدانی هزری تاک....
خود ئاگای تاک .....
ریکەوتی 2022/2/20

07/02/2022

مزگەوتی گەورەی سلێمانی لە بەڵگەنامەیەکی عوسمانیدا

مزگەوتی گەورەی سلێمانی لەیەکەم ڕۆژی بنیاتنانی سلێمانیەوە لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە دروستکراوە، ئەم مزگەوتە لەکاتی دروستکرانیدا کەوتووەتە دەرەوەی شارو بەپێوەری ئەم سەردەمە وەک زانکۆیەک مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، ئیبراهیم پاشای میر بابان لە قەڵاچوالانەوە کتیبخانەی گەورەی بابانی بۆ گواستوەتەوە، بۆ شوێنیکی وەها گرنگ و ناوەندێکی مەعریفی شێخ مارفی نۆدێی کە پێشتر مامۆستای مزگەوتی گەورەی قەڵاچوالان بووە دەگوێزیتەوە بۆ شاری نوێ و مزگەوتی گەورە، ئەم مزگەوتە بەدرێژایی مێژووی سلێمانی ناوەندیکی گرنگی زانستی و خواپەرستی و عیرفانی بووە، لە هەمان کاتدا بووەتە هێمای شارو هەرکەسێک ڕووی لەم شارە کردبێت سەرەتا چووەتە مزگەوتی گەورە.
لەدوای هاتنی عوسمانیەکان بۆ کوردستان و فراوان بوونی دەسەڵاتیان لە ناوچەکەدا، ئەم دەوڵەتە بەردەوام لە کێشەو ململانێی توندی مەزهەبی و سیاسیدا بووە لەگەڵ دەوڵەتی سەفەوی ئێرانی ڕکابەریدا، لەبەر ئەوەی کوردستان کەوتووەتە سەر سنوری نێوان ئەم دوو دەوڵەتە ناکۆکەوە، بەردەوام باجی قورسی ئەو شەڕو پێکدادانانەی نێوان ئەو دەوڵەتەی داوە، دەوڵەتی عوسمانی سیاسەتی مەزهەبی بەکارهێناوەو لەبەر ئەوەی کورد سونەی هاومەزهەبی بووە، هەموو کات هەوڵیداوە کورد بەلای خۆیدا ڕاکێشی، بۆ ئەوەی وەک دیوارێکی ڕاگر لەبەرامبەر هێرشی سەفەوی و قاجاری بەکاریان بهێنێ.
عوسمانیەکان هەوڵی زۆریان داوە کە سەرۆک خێڵ و شێخانی تەریقەت و پیاوانی خاوەنی دەسەڵاتی کورد لە خۆیان نزیک بکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەیش پلەو پایەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کارگێڕیان پێداون و هاوکاری دارایی کردوون و نیشانەی ڕەمزیان پێبەخشیون، هەروەها عوسمانیەکان هەوڵیانداوە پشتگیری ناوەندە ئاینییە تەقلیدیەکان بکەن، هەتا بتوانن لەبەرامبەر شاڵاوی مەزهەبی سەفەویدا بەرگری بکەن ببنە لەمپەرێک لە نێوان هەردوو دەوڵەتی ڕکابەردا.
لە بەڵگەنامەیەکی دەوڵەتی عوسمانیدا لە ڕۆژی (20/ ڕەجەبی 1307ک- 12/3/1890ز) دەرچووە، ئاماژە بە چەند شتێک دەکات:
ئەوەی لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە کە لەلایەن دانیشتوان و فەرمانبەرانی شارەوە (1000) لیرە کۆکراوەتەوە بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورە، کۆکردنەوەی ئەو بڕە زۆرەو نۆژەنکردنەوەی شوێنێکی وەک مزگەوتی گەورە لەلایەن خەڵکی سلێمانیەوە نیشانەی دڵسۆزی و خێرخوازی خەڵکەکەیەتی، لەدوای ڕوخانی میرایەتیە کوردیەکانەوە ئەرکی پرۆسەی خویندن و کاروباری مزگەوت و خویدنگەکان لە هەموو کوردستاندا کەوتوەتە سەرشانی خەڵکە هەژارو ڕەنج کێشەکەوە، بەهۆی دڵسۆزی خێرخوازی خەڵکی کودستانەوە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بووە، لەگەڵ هەموو ناهەمواری و نائارامی سیاسیدا لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا کە میرایەتیە کورد\یەکان نەماون و دەسەڵاتێکی لاوازی عوسمانی لە کوردستاندا حوکمڕان بووە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا لە ماوەیەدا دەیان زاناو شاعیری گەورە لە هەموو کوردستاندا دەرکەوتوون و پێگەیشتوون، ئەوەیش بەڵگەی بەردەوامی پرۆسەی خوێندنە لە کوردستاندا.
هەروەکو لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی لەلایەن خەڵکەوەو چاوەڕێی نەکردنی دەوڵەت، نیشانەی دڵسۆزی و خەمخۆری خەڵکە لەلایەکەوە، لەلایەکی ترەوە نیشانەی ئەوەیە دەوڵەتیش گرنگی بە ئاوەدانکردنەوەی وڵات نەداوەو شوێنە گشتیە گرنگەکانیشی پشتگوێ خستوە، بەڵام ساڵانە باج و خەراجی وڵاتی کۆکردوەتەوە ئەگەر کەسێک سەرپێچی کردبێت تووشی لێپێچینەوەی توند بووە.
کە ئەو کەسەی سەرپەرشتی مزگەوتی گەورەی کردووە لەوکاتەدا ناوی (محەمەد سەعید بەرزنجی) بوەوەو کوڕەزای کاک ئەحمەد شێخە، چونکە ئەڵێت: باپیرم لەم مزگەوتەدا نێژراوە کە کاک ئەحمەدی شێخە، لەو کاتەدا سێ ساڵ بووە کاک ئەحمەدی شێخ کۆچی دوایی کردووە، کاک ئەحمەدی شێخ وەک زانایەکی ئاینی و شێخێکی تەریقەتی قادری، یەکێک بووە لە کەسایەتیەکانی شاری سلێمانی و جێگەی ڕێزو خۆشەویستی خەڵک بووە، لە ساڵی (1887ز) کۆچی دوایی کردووە لە گۆشەیەکی مزگەوتی گەورەی سلێمانیدا بەخاک سپێراوە.
لەلایەن دانیشتوانەوە تەنها مزگەوتەکە نۆژەنکراوەتەوەو پارەی کۆکراوە بەشی دروستکردنی منارەی مزگەوتەکەی نەکردووە، هەربۆیە داوا کراوە لەسەر حسابی پاشا بڕی تێچوونی بۆ تەرخان بکرێت و منارەیەک بۆ مزگەوتەکە دروست بکرێت، هەتا ئەوکاتە ئەم مزگەوتە دێرینە منارەی نەبووە، وەکو لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە منارەی یەکەمی مزگەوتی گەورە لە ساڵی (1890ز) دروستکراوە.
لە دوای نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکە داوا لەلایەنی دەسەڵات کراوە هاوکاری دروستکرانی منارەکە بکات، بۆ جارێکی تر کۆمەک لە خەڵکی کۆنەکراوەتەوە، هەروەکو لە بەڵگەنامەکەوە دەردەکەوێت کەسی بەرپرسی دەسسەڵاتدار لە شارەدا ڕاپۆرتەکەی بەرز کردوەتەوە، پێ دەچێت بۆ ئەوەی نیازپاکی و گرنگیدانی دەوڵەت پیشانی خەڵکی بدات ئەو داوایەی بەرز کردوەتەوە بۆ دەوڵەت هەتا سەرنج و خۆشەویستی خەڵکی بەتایبەتی توێژی زانایان و شێخانی تەریقەت و موریدەکانیان بۆ دەوڵەت ڕابکێشێ، یان خەڵکەکە هەژار بووەو لە توانایاندا نەماوە زیاتر هاوکاری نۆژەنکردنەوەکە بکەن و منارەی مزگەوتەکەیان بە پێویستیەکی گرنگ نەزانیوە.
هەروەکو لە بەڵگەنامەکەدا بە ڕاشکاوی هاتووە بۆ یەکەم جار منارەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی لە ساڵ (1890ز) دروستکراوەو بڕی تێچووی منارەکەش لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی ئەوکاتەوە دابینکراوە، وەک پیشاندانی دڵسۆزی سوڵتان بۆ شوێنە پیرۆزو ئاینییەکان، بە تایبەتی لە کوردستان و شوێنێکی وەک سلێمانیدا کە بەهۆی نزیکیەوە لە دەوڵەتی قاجاری ئەو سەردەمە هەموو کات دەوڵەتی عوسمانی بە ترس و دڵەڕاوکێوە سەیری کردووە.
داوا کردنی (محەمەد سەعید بەرزنجی) کە داوای کردووە ناوی مزگەوتی گەورە بگۆڕرێت کە هەتا ئەوکاتە ناوی مزگەوتی ئیبراهیم پاشای بابان بووە، لەوکاتەدا میرایەتی بابان نەماوەو هەربۆیە داوای کردووە ناوەکەی بکرێت بە (حەمیدیە) بۆ پیشاندانی خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ سولتانی عوسمانی، بەڵکو سوڵتانیش بەردەوام بێت لە هاوکاری بەخشش بۆ مزگەوت و شوێنە پیرۆزەکان و شێخانی تەریقەت و بنەماڵە ئایمیەکان.
بەکارهێنانی (تەلەگراف) لەوکات و سەردەمەدا بۆ گەیاندنی پۆستەکانی دەوڵەت بە (بابی عالی) لە ئەستەمبوڵ کاروباری دەوڵەتی ئاسانترو خێراتر کردووە، هەنگاوێکیش بووە لەبەرەو پێشچوونی ژیانی گشتی کە لە شارە گەورەکاندا تەلەگراف هەبووە بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری گشتی.
نووسینی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەسەر قورئانێکی دەستنووس و ناردنی بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی سوڵتان لە ئەستەمبوڵ، دەستوەردانی سوڵتانە لە هەموو کاروبارێکی گەورەو بچوکی ئەو ڕۆژگارەدا، تەنانەت نووسینی چەند ئایەتێک لەسەر دیواری مزگەوتێکیش، هەروەها نووسینی ئەو ئایەتانەی هەڵبژێراون لە قورئانێکی دەستنووس پێدەچێت هەتا ئەوکاتە کاغەز لە شارێکی وەک سلێمانیدا نەبووبێت، یان بۆ پیرۆزی لەسەر قورئانەکە نوسراوە، هەتا زیاتر سەرنجی سوڵتان ڕابکێشێت و ڕەزامەندی بدات لەسەر ئەو نووسینە، ڕەزامەندی سوڵتانیش پیرۆزی ئەدات بە کارەکە لە دیدگای خەڵکی ئەوکاتەوە.
بەرپرس سەرکاتبی ئەوکاتی سلێمانی ناوی (سورەیا) بووە، هەر ئەویش داواکاری بەرز بکاتەوە بۆ دیوانی سوڵتان لە ئەستەمبوڵ، هەروەکو لە کۆتایدا ئیمزای کردووە، گرنگی بایەخی ئەم بەڵگەنامەیە ئەوەیە بەشێوەیەکی مەیدانی لەکات و شوێنی خۆیدا نوسراوە، هەروەها وەک نوسراوێکی فەرمانگەی ڕەسمی تۆمار کراوە، هەربۆیە زانیاریەکانی و گرنگ و جیگەی بڕوان.
زمانی ڕاپۆرتەکە زیاتر بە زمانێکی سیاسی نوسراوەو هەوڵیداوە سۆزی سوڵتان ڕابکێشێ بەلای خۆیدا بۆ ئەوەی هاوکاری و یارمەتیدانی خەڵکی و خزمەتکردن و نۆژەنکردنەوەی شوێنە گشتیەکان بەشداری بکات، بە تایبەتی شوێنە ئاینیە پیرۆزەکان، لەلایەک وەک ئەرکێکی دەوڵەت، لەلایەکی ترەوە هەتا دڵسۆزی سوڵتان بۆ مزگەوت و شوێنە پیرۆزەکان پیشان بدات و زیاتر لایەنگیری و خۆشەویستی خەڵکە جیاوازەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بۆ دەوڵەت و سوڵتان دەستەبەر بکات.
ئەم بەڵگەنامەیە زۆر لایەنی مێژووی ئەم شارەو ناوەندێکی گرنگی وەک مزگەوتی گەورە روون دەکاتەوە، هەروەها وینەیەکی گشتی دەسەڵاتی عوسمانی پیشان دەدات لە کوردستاندا، لە هەمان کاتدا زۆر لایەنی کارگێڕی و سیاسی ئەو دەوڵەتە روون دەکاتەوە لە مامەڵە کردنی لەگەڵ ناوچەو هەرێمە جیاوازەکانی ژیر دەسەڵاتیدا، بەتایبەتی لایەنی مامەڵەکردنی دەوڵەتی عوسمانی لەگەڵ ناوەندە ئاینی و شوینە پیرۆزەکان لەو کات و ڕۆژگارەدا روون دەکاتەوە.
لایەنێکی تری ئەم بەڵگەنامەیە دڵسۆزی خێرخوازی دانیشتوانی سلێمانی رون دەکاتەوە، کە هەموو کات لەسەر گیرفانی خۆیان و ماڵ مناڵیان خزمەتی شارو شوێنە گرنگەکانیان کردووە، چاوەڕیی دەوڵەت دەسەڵات نەبوون و لەسەر ئەرکی خۆیان خزمەتی شارو دێهات و نیشتمانی خۆیان کردووە.

سەرچاوە :—

سلێمانی لە بەڵگەنامەکانی عوسمانیدا، وەرگێڕانی ئاشتی رەحمان، ئامادەکردنی: د.نەوزاد یەحیا باجگر، چاپی یەکەم 2018ز، بەرگی هەشتەم، لە بڵاوکراوەکانی زانکۆی جیهان- هەولێر.

د.ئاراس محه‌مه‌د سالح
ریکەوتی بلاوکردنەوە 2022/2/6

03/02/2022

سلاو لە هاوریان باشترین مالی مردوان
باکەمیک باسی مالی دوونیا بکین
1هەرچەند دەۆلامندبیت
2یان خانووت هەبیت
3یان پۆستو پایەت هەبیت
4یان چەند کەسکی خیراپ بیت
یان باش بیت
5یان خەوەنی چەندین کۆمپانیا بیت یان گەر هامودوونیا ئی تۆبیت یان ناوبانگت هەبیت یان سوپات هەبیت یان هەرچیت هەبیت هیچ بە کەلکت نایە جگە لەو کاڕو چاکانی دیکی بە پارە هەوکاری گەنجان یان هەژاران یان هەرکەسیک بیت تەنیا چاکە لەگەل خۆتا دەبەی بەس تا نەمری نازانی چیت کردییە بۆ خۆدا هیوادارم هامو کەسیک باش بیت هاوکاری کەسان بکە
ریکەوتی 2022/2/2
ڕۆژی پیج شەمەج

18/01/2022

سلاو ڕیزبۆهاموولایک ژیان نامی مامۆستایەکی بەڕیز
مەلا عەبدولکەریمی مودەریسی
ئه‌و زانا ئاینیه‌ی كێشی ئه‌و

كتێبانه‌ی كه‌ نوسیونی له‌ كێشی‌
زاناوعاریف و موفتی و ئەدیب
له‌بەشی خۆی زیاتر بووه‌
ریکەوتی بلاوکڕدنەوە 2022/1/18
ڕۆژی سی شەمە

¿Quieres que tu empresa sea el Salón De Belleza mas cotizado en Mexico City?
Haga clic aquí para reclamar su Entrada Patrocinada.

Teléfono

Página web

Dirección


Maxmur
Mexico City